درۆیه‌کی پیرۆز

ساخت وبلاگ
کەشکۆڵی جادووییلە کتێبی: پێکەنینی گەدا بەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)وەیسە و ناسکۆڵ تاقانەی دایک و باوکی خۆیان بوون و، بە نازداری پەروەردە کرابوون. یارە و، پیرۆتی باوکیان، برایەتییان خۆش بوو. چەندیهای چەند ساڵ بوو دڵی یەکتریان نەیەشاندبوو، لەسەر ماڵ مابوونەوە و بە براشی ڕایان دەبوارد. ڕان و پاتاڵیان بوو. لە زەوی و زاری فەرەیدوون بەگدا دەیانلەوەڕاند و بژێوی خۆیان پەیدا دەکرد. هەر چەند دەوڵەمەند نەبوون، بەڵام سەبارەت بەوە کە هێدی و هێمن وبێوەی بوون، خەڵکی ئاوایی خۆشیان دەویستن.وەیسە و ناسکۆڵ کە جووتە منداڵی ماڵ بوون، هۆگری یەکتر بوون و لە یەک جیانەدەبوونەوە.بە یەکەوە چوونە مەزرا بۆ لای باوکیان و بەیەکەوە ماڵ بۆ لای دایکیان. بە یەکەوە لە گەڵ بەرخۆڵەکان دەکرد.ساڵ و مانگ بە دوای یەکدا تێدەپەڕین و وەیسە و ناسکۆڵیش بە خۆدا دەهاتن و گەورە دەبوون.تا گەورەتر دەبوون خۆشەویستییان پتەوتر و هاوڵەتییان گەرمتر دەبوو. ڕۆژێ لە ڕۆژان یارە و پیرۆت بە یەکەوە دانیشتبوون باسی حاڵ و باڵی خۆیان دەکرد. یارەی باوکی وەیسە بە پیرۆتی گوت: ئێمە چەند ساڵە برایەتی خۆمان ڕاگرتووە و بە تەبایی و سەرودڵ خۆشی ڕامان بواردووە. ئێستاتش با کارێکی وا بکەین منداڵەکانیشمان وەکوو خۆمان بن و لەیەک جیانەبنەوە. خۆت دەزانی لە منداڵییەوە بە یەکەوە گەورە بوون و زۆر هۆگری یەکترن.پیرۆت گوتی: یارە، من هەرگیز نابمە دڕکی مەم و زین و ئۆباڵی وەیسە و ناسکۆڵ ناهێنمە ئەستۆی خۆم. برالە، منیش دەزانم پاروو لە دەم بکەوێتە خوارێ بۆ کۆش باشە. ئێمە کە براین دیارە کچی منیش بۆ کوڕی تۆ چاکە. بە بێ ئەوەی تۆ بڵێی من خۆم ئەمەم هەر لە دڵدا بوو.شەوێک مەلای ئاوایی و دوو سێ کەس لە دەر و دراوسێی خۆیان بانگ کرد و ناسکۆڵیان لە وەیسە مارەبڕی. مەلا درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 25 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39

هێلکەی هادی خانیلە کتێبی: پێکەنینی گەدابەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)بێگومان پێت سەیرە، ڕەنگە لات وابێ هێلکە لەسەر واتەی خۆی نییە، یان هادی خان وەک جادووگەر هێلکەی کردووە.نەخێر، هێلکە هەر هێلکەیە. هادی خانیش نە جادووگەرە، نە مریشک.یەکێکە لەو دەوڵەمەند و خاوەن موڵکە گەورانە کە لە سنە پێیان دەڵێن «ئەعیان».ئەم چیڕۆکە ڕاست و دروست و ڕووداوە. نە هەڵبەستە و ڕێک خراوە، نە ڕێسیاو و پێسیاوی بیر و خەیاڵە. ئەگەر هەڵەشە نەبی و پەلە نەکەی و تۆزێ بەشێنەیی بی، تا چیڕۆکەکە دواییی دێ، لام وایە زۆرت بەلاوە سەیرتر دەبێ لەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە، وەکو من کە بەش بەحاڵی خۆم زۆرم بەلاوە سەیرترە لەوە کە هادی خان جادووگەر بوایە، یان بووبووایە بە مریشک و هێلکەی بکردایە. چونکە ئەوسا هەر ئەوەندە بوو شتێکی سەیروسەمەرە ڕووی دەدا و نەختێکیش پێکەنینی لێ پەیدا دەبوو. بەڵام ئێستا هەر دەستی لێ مەدە. پێشەکی خۆت تووشی تووڕەیی یان خەم و خەفەت مەکە، بوێستە تا چیڕۆکەکە دواییی دێ، جا بزانە چی دەبێ، لەگەڵ چ جۆرە جانەوەرێکدا دەستەویەخە دەبی؟سەرت نەیەشێنم، خۆشم نازانم جاری چەندەم بوو لە دەست ڕێژیمی دیکتاتۆری و کۆنەپەرستی ڕام دەکرد. لە کرماشان هاواڵێکم منی بەپیاوێکی باش سپارد کە بەڕێم کا. کابرا پیاوێکی باش و بەڕێز بوو، خەڵک دەستی قەدریان لێ دەنا. سەربەدەرەوە و ناسراو بوو. کەمێکیش بە دەستەڵات بوو، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا خاکینە و بێ فیز بوو. بەیەکەوە چووینە گاراج، بەکابرای گاراجداری گوت: ئێمەش ڕەوتەنین. گاراجدار زۆر بەحورمەتەوە لە پێشەوەی پاسێکدا کە بۆ سنە دەچوو جێگەی بۆ داناین و سەبارەت بەو تا دەرگەی گاراجەکەش بەڕێی کردین.کەوتینە ڕێ و لە شار دەرچووین. من کە لە دڵی خۆمدا زۆرم ترس لەوە بوو کە پێم بزانن، نەختێ هاتمەوە سەر درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 26 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39

پاڕانەوەدەترسم لەو ڕۆژانەی بە بێ تۆ تێپەڕن. بەوێنەی ئەو ساتانەی کە نەبیت. تۆ ببی هەموو شت هەیە: دەنگ هەیە، ڕەنگ هەیە. هەناسە هەیە.کە تۆ ببی خۆشەویستی و ئەوین هەیە. ئەو خۆشەویستییەی کە مانا بە ژیان ئەبەخشێ. بەڵام بەڵام، هەیهات و هەی ڕۆ لە کاتێ کە نەبیت و دیار نەبیت.ئەمە چییە کە من وڕاوەی دەکەم؟!!بۆ ئەکرێ تۆ نەبیت و دیار نەبیت؟ هەرگیزای هەرگیز.ئەوەی کە دەکرێ نەبێت و دیار نەبێت هەر منم.خوایە!من بە بێ تۆ لە دووپاتبوونە و چەن پاتبوونەوەی خۆم لە خۆمدا ماندووم و تاسەباری نیشتجێبوونی هەتاهەتایی تۆم لە نیشتمانی دڵمدا.خوایە!بە تەنیا جێم مەهێڵە، تەنانەت لە نەبوونیشمدا،. بیلێ ڕۆحم لە زەوی بدرێ، بۆ ئەوەی لە خەوی بێ تۆیی بەئاگا بێتەوە.بیلێ ڕۆحم، ئەگەریش تاریک و ئەنگوستە چاو بوو، بە هیوای نوورێک بێت کە تۆ پێی ئەبەخشی، سەر لەنوێ هەستێتە سەر پێ و پڕ بە گەرووی هاوار بکات:خوایە! سڵاو!بێ تۆییم زۆر پێوە دیارە. وەرگێڕانی دەقێکی فارسی بۆ بەڕێز «منجّمی»سپاس بۆ تەواو چالاکییەکانتانهۆژان29 ی ڕێبەندانی 140229 درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 27 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39